زانكۆی جیهان

زانكۆی جیهان

زانكۆی جیهان یەکێكە له‌ زانكۆ تایبه‌تەكانی كوردستان و به‌شێكه‌ له‌ جیهان گروپ

مێژوو

مێژوو

زانكۆی جیهان-هه‌ولێر

خوێندنی باڵا یه‌كێكه‌ له‌ شانازیەكانی هه‌ر میله‌تێك. خوێندنی باڵا له‌ كوردستان بناغه‌ی دانرا له‌ ٢٠٠٧ و ٢٠٠٨. زانكۆی جیهانی تایبه‌ت ئینگلیزی یه‌كێكه‌ له‌ یه‌كه‌مین و زانكۆ تایبه‌ته‌كان كه‌ جیهان گروپ دایمه‌زراند بۆ بەرەوپێش بردنی زانست له‌  هه‌رێمی كوردستان. زانكۆكه‌مان له‌ لایەن وه‌زارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ ناسراوه‌ له‌ ٢٠٠٦و ده‌ستی به‌ كار كرد له‌ ٢٠٠٧.زانكۆی جیهان ئه‌ندامی رێكخراوی زانكۆعه‌ره‌بیه‌كانه‌ له‌ ٢٠١١وه‌.

زانكۆكه‌مان جیاده‌كرێته‌وه‌ به‌ پرۆگرامه‌ نێوده‌وله‌تی و پێشكه‌وتووه‌كانی. پێده‌ری بروانامه‌ی دیپلۆم و به‌كا‌لۆریۆسه‌. ده‌سپێكمان به‌ ته‌نها سێ به‌ش بو به‌ڵام په‌ره‌ی سه‌ند بۆ ٧ كۆلێژ و ٢١ به‌ش. له‌ سالی یه‌كه‌مدا ٧٢١ خوێندكاری له‌ خۆ ده‌گرت به‌لام ئێستا ٤٦٣٩ خوێندكاری هه‌یه‌ بۆ ٢٠١٨و٢٠١٩.

 

زانكۆی جیهان-سلێمانی

خوێندنی باڵا یه‌كێكه‌ له‌ شانازیەكانی هه‌ر میله‌تێك. خوێندنی بالا له‌ كوردستان بناغه‌ی دانرا له‌ ٢٠٠٧ و ٢٠٠٨زانكۆ جیهانی تایبه‌ت ئینگلیزی یه‌كێكه‌ له‌ یه‌كه‌مین و زانكۆ تایبه‌ته‌كان كه‌ جیهان گروپ دایمه‌زراند  بۆ بەرەوپێش بردنی زانست له‌  هه‌رێمی كوردستان. زانكۆكه‌مان له‌ لایەن وه‌زارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ ناسراوه‌ له‌ ٢٠١١و ده‌ستی به‌ كار كرد له‌ ٢٠١١و ٢٠١٢.

زانكۆكه‌مان جیاده‌كرێته‌وه‌ به‌ پرۆگرامه‌ نێوده‌وله‌تی و پێشكه‌وتووه‌كانی  پێده‌ری بروانامه‌ی دیپلۆم و به‌كالۆریۆسه‌. ده‌سپێكمان به‌ ته‌نها ٤ به‌ش بو به‌لام په‌ره‌ی سه‌ند بۆ ٣ كۆلێژ و ١٠ به‌ش. ئێستا ٢٥١٤ خوێندكاری هه‌یه‌ بۆ ٢٠١٦و٢٠١٧.

 

زانكۆی جیهان-دهۆك

زانكۆی جیهان دانی پێدراوه‌‌ له‌لایه‌ن یاسای په‌رله‌مانی هه‌رێمی كورستان به‌ بنامای ماده‌ی ٣٣ له‌ ٢٠١٤و له‌لایان لێژنه‌ی تۆژینه‌وه‌ ی خوێندنی بالا له‌سه‌ر بنه‌مای ماده‌ی ١٩٢ له‌ ٢٠٠٦. له‌ ٢٠١٧\٧\٦ دانی پێدرا له‌لایان لێژنه‌ی تۆژینه‌وه‌ ی خوێندنی عراق.

له‌ ٢٠١٣-٢٠١٤ ده‌ستی به‌ كار كرد به‌ ٤ به‌ش به‌لام ئێستا ٦ به‌شی زانستی له‌ خۆ ده‌گرێت.

په‌یامی سه‌ركردایه‌تی

په‌یامی سه‌ركردایه‌تی

 

خوێندكاره‌ به‌رێزه‌كانمان

خوێندكاره‌ به‌رێزه‌كانمان

ئێوه‌ ده‌بنه‌ به‌شێك له‌ نه‌ریته‌ جیاكراوه‌كه‌ی زانكۆكه‌مان. له‌ بواری ئاكادێمیه‌وه‌ زانا بن یا خود په‌ره‌ بده‌ن به‌ بواری كار و پیشه‌تان.زانكۆی جیهان هه‌لبژارده‌ی راسته‌.

له‌ زانكۆكه‌مان جگه‌ له‌ بواری زانستی و هۆشه‌وه‌ بواری كه‌سایه‌تیش په‌ره‌ی پێده‌درێت. ئامانجمان ئه‌وه‌یە زانست ته‌نها له‌ چوار چێوه‌ی پۆله‌كاندا نه‌مێنێته‌وه‌.

له‌ زانكۆی جیهاندا ئێمه‌ هاندەری‌ بیرۆكه‌كانتان ده‌بین‌، گه‌وره‌ بوون و تێكۆشانتان له‌و رێگانەی بیرتان لێنه‌ده‌كرده‌وه‌ بۆ به‌رده‌ست ده‌كه‌ین.

سه‌ره‌رای ئەوه‌ی زانكۆكه‌مان نوێیه‌ به‌لام ته‌شه‌نه‌ و په‌ره‌سندنی زووی به‌ خۆوە بینیوه‌! ئامانجی ئێمە وه‌ك دامەزرینەری ئه‌م دام و ده‌زگایه‌ ئه‌وه‌یە كه‌ زانكۆ شان له‌ شانی زانكۆ برواپێكراوی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بدات بۆ پێدانی بروانامه‌ له‌ به‌شی زانستی جیاواز. زانكۆ جیهان په‌ره‌ده‌سه‌نێت له‌ به‌شی خوێندنی پزیشكی و هه‌ڵده‌ستێت به‌ كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری.

به‌ هیوای باشترینه‌كان بۆ ئێوه‌

 

دكتورنه‌وزاد یحیی 

 

Founder of Cihan University

 

په‌یامی سه‌رۆكی زانكۆی جیهان- هه‌ولێر

به‌ شانازییه‌وه  ئامێزی كراوه‌‌‌ به‌خێر هاتنی هه‌موو خوێندكار و مامۆستا و توێژه‌ره‌كانمان ده‌كه‌ین.

زانكۆی جیهانی هه‌ولێر نمونه‌یه‌كه‌ بۆ زانكۆ تایبه‌ته‌كانی عراق و كوردستان. له‌ ٢٠٠٧ دامه‌زراو ئێستا ئۆفەری خوێندن ده‌دات له‌ چه‌ندین به‌شی پسپۆری زانستی به‌ ٥٢٢٦ خوێندكار. كه‌ ته‌نها یەکێك له‌ كۆنترین  زانكۆ تایبه‌ته‌كانی عراق نیه‌ به‌لام یەکێك له‌ بنكه‌ زانستی ناوچه‌یی و نێوده‌وله‌تیه‌كان بۆ هه‌ر تاكێک كه‌ ئاره‌زوی گه‌شه‌پێدانی خوێندنی كردوه‌. هه‌ر وه‌ك شێوازێكی باش له‌ په‌روه‌رده‌ كردن و راهێنان پێشه‌نگ ده‌كات بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی چاوه‌روانی كردنه‌كانی خوێندكار و خێزاکەکانیان و كۆمه‌لگا. سیسته‌می ئه‌كادێمی زانكۆكه‌مان به‌نا كراوه‌ له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی به‌هێز كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی كارایی مامۆستاكان، توێژه‌ره‌كان، ستافه‌ به‌ ئه‌زمونه‌كان و باری هه‌ره‌ پێشكه‌وتوی ته‌كنیكی زانكۆكه‌مانه‌ و هه‌بونی فه‌له‌سه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌مان كه‌ ئاماده‌ كردنی ده‌رچوانمانه‌ به‌ كوالێتی به‌رز له‌ بواری زانستی و  به‌كارا بوونیان به‌ تایبه‌تی له‌ بواری ته‌كنه‌لۆجیای مۆدێرنه‌وه‌. زانكۆكه‌مان هه‌نگاوی به‌ره‌و ئال و گۆر كردنی زانستی له‌گه‌ل كۆمه‌له‌و رێكخراوه‌ دانپێدراوه‌ جیهانیه‌كان داوه‌ و وای كردۆ ببێته‌ ركابه‌ری دامو ده‌زگا به‌ناوبانگ و برواپێكراوه‌ زانستێكان له‌ ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وله‌تی دا.

زانكۆی جیهان-هه‌ولێر هه‌میشه‌ پابه‌ند ده‌بێت و رێزی ئه‌و بنامایانه‌ ده‌گرێت كه‌ وای لێكردووە جیاواز و بەرچاو بێت له‌ نێوان كۆمه‌له‌ی به‌رێوه‌بردن و ده‌رچووانی زانكۆكه‌مان و ئه‌وانی تر.

 

Welcome to Cihan University-Erbil, the prestigious academic edifice.

پرۆفیسۆر ئه‌مجه‌د سابیر

 

President of Cihan University-Erbil

 

په‌یامی سه‌رۆكی زانكۆی جیهان-سلێمانی

خۆشحالین به‌ بینینی ده‌ستكه‌وته‌كانمان كه‌ شایه‌نی باسن له‌ بواره‌كانی تۆژینه‌وه‌ و كوالێتی به‌رزی خوێندن. هه‌روه‌ها دانانی پەیوه‌ندی نزیك له‌گه‌ل زانكۆ نێوده‌ولەتیه‌ باوه‌رپێكراوه‌كان هه‌ر وه‌ك چۆن په‌یوه‌ندی گه‌رم و نزیك مان هه‌یه‌ له‌گه‌ل خه‌لك دا.زانكۆكه‌مان رێكاری تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ ناساندنی گۆرانكاری و ته‌شه‌نه‌ نوێیه‌كانی زانست. ئه‌و كۆمه‌له‌ ئاكادێمیه‌ی كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ مامۆستایان و خوێندكاران و توێژەره‌ مرۆیی كان بارێكی هه‌مواریان پێكهێناوه‌ له‌ پایته‌ختی رۆشه‌نبیری له‌ بواری زانستیدا و ئامانج ده‌بات بۆ تێكه‌لكردنی له‌گه‌ل زانكۆ نێوده‌وله‌تیه‌كان بۆ روناككردنی ئه‌م رێگایه‌.

زانكۆكه‌مان به‌م هه‌ول ده‌دات بۆ دانپێدانی له‌ ئاستی نێو ده‌وله‌تیدا،بۆ گه‌یشتن به‌مه‌ رێكخستنی كات و ده‌مه‌زراندنی به‌رنامه‌ ی تایبه‌ت  ، گفتوگۆی ئاكادێمی، سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زمونی پێشینیان ودامه‌زراندنی كۆنفرانس و تێكۆشین  به‌ پێویست ده‌زانین.

 

یارمه‌تی ده‌ری پرۆفسۆر. دكتۆر ئۆمێد ره‌فیق

 

President of Cihan University/Sulaimaniya

 

خه‌ون و ئه‌رك

خه‌ون و ئه‌رك

 

خه‌ون: زانكۆی جیهان خەونی بوون به‌ یه‌كێك لو زانكۆ هه‌ره‌ به‌ ناو بانگه‌كانی عراق و كوردستانه‌ و دان پێدانی له‌ ئاستی نێوده‌وله‌تی دا،زانكۆكه‌مان خاوه‌ن بیری بوون به‌ یەکێك له‌ بنكه‌ سه‌ره‌كیه‌ كانه‌ له‌ بواری بەرەوپێش بردنی كۆمه‌لگه‌ و بەرز کردنەوەی ئاستی ژیانی خه‌لك له‌ رێگای زانسته‌وه‌.

ئامانج: زانكۆكه‌مان هه‌ڵگری ئه‌و ئه‌ركه‌یه‌ بۆ رێكخستنی بار و دۆخ و رێگای هه‌موار بۆ خوێندكاره‌ گه‌نج و هه‌روه‌ها پێگه‌یشتووه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ باشترین پرۆگرامی ئاكادێمیه‌وه‌ سه‌رگه‌رمی فێربوون و خوێندن بن.

 

ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌ر

ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌ر

دكترنه‌وزاد یحیی

Chairman of the Board of Trustees

پرۆفسۆر ئه‌مجه‌د سابیر

Member

دكتۆر ئۆمێد ره‌فیق

Member

دكتۆر زێره‌ڤان عبدالمحسن

Member

پرۆفسۆر وریا عومر

Member

به‌رێزان صباح یحیی،ته‌ل و نازنه‌وزاد یحیی

Member

ته‌لعه‌ت یحیی

Member

نازنه‌وزاد یحیی

Member

لق و شوێنه‌كانمان

لق و شوێنه‌كانمان

له‌ هه‌ولێر دامه‌زرا له‌ ٢٠٠٧

E-Mail : admission@cihanuniversity.edu.iq
Web Site : www.cihanuniversity.edu.iq
Instagram : instagram.com/cihan_university__erbil
Facebook : facebook.com/cihanuniversity
Snapchat : cihanunierbil
Twitter : twitter.com/cihanuni_erbil
Korek : 00964-(0)-750-738-1000
  : 00964-(0)-750-736-1000
  : 00964-(0)-751-807-8677
Asia Cell : 00964-(0)-770-976-4040
  : 00964-(0)-773-698-0490

Sulaimania Established in 2007

E-Mail : registry@sulicihan.edu.krd
Instagram : instagram.com/cihan_university_sulaimany
Facebook : facebook.com/sulicihan
Korek : (00964)7511718979
Asia Cell : (00964)7713750800

Duhok - Established in 2013

E-Mail : info@duhokcihan.edu.krd
Web Site : www.duhokcihan.edu.krd
Instagram : instagram.com/cihanuniversityduhok
Facebook : facebook.com/cihanduhok2013
Mobile : 07501882805
  : 07517716106