مێژوو
مێژوو
دامەزراندن : زانکۆی لوبنانی فەرەنسی وەک یەکێک لە زانکۆتایبەتە پێشەنگاکانی هەرێمی کوردستان لەساڵی (2007) بەپێی نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران حوکمەتی هەرێمی کوردستان ژمارە (2342) دامەزراوە، هەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی بە نوسراویان ژمارە (7472) لە (17/10/2017) دانیان ناوە بە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی، بەم شێوەیە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق زانکۆیەکی یاسایی باوەڕ پێکراوە .
زانکۆی لوبنانی فەرەنسی لە (4) کۆلێژ پێک دێ : کۆلێژی ئەندازیاری و زانستی کۆمپیوتەر – کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری ، کۆلێژی یاساو پەیوەندیە نیودەوڵەتیەکان ،کۆلێژی پەروەردە و زمان.لەو کۆلێژانە زیاتر لە (20) بەشی زانستی هەن هەروەها زانکۆی لوبنانی فەرەنسی خاوەنی ئەم سەنتەر و دەزگا زانستیانەیە : سەنتەری توێژینەوە لێکۆڵینەوەی ستراتیژی- سەنتەری جێندەرناسی، سەنتەری پێداگۆگی، سەنتەری پەرەپێدانی زمان، سەنتەری بەبازارکردن و پەیوەندیەکان، هەروەها خاوەن گۆڤارێکی زانستی باوەڕپێکراوی تایبەت بە خۆیەتی بە ناوی گۆڤاری (قەڵای زانست ).
پهیامی سهركردایهتی
پهیامی سهركردایهتی
ئێمە لەو بڕوایەداین کە پێشکەوتن و گەشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و تەکنەلۆجی گەل و وڵات بەبێ زانست و زانیاری زەحمەت و دژوارە، بۆیە دەبێ زانکۆ و زانست و مەعریفە بکەین بزوێنەری ژیان و بەردی بناغەی بنیات نانی ئایندەیەکی پڕشنگدار بۆ گەل و وڵات.
خهون و ئهرك
خهون و ئهرك
• پێگەیاندنی گەنجانی وڵات بە زانست و زانیاری و مەعریفەی هاوچەرخ و سەردەمیانە .
• پەرەپێدانی ئاستی زانستی تاک و کۆمەڵگا.
• پەرەپێدانی توانای گەنج و لاوانی وڵات بە شێوەیەک بتوانن وەک کەسی پسپۆڕو خاوەن زانست و ڕاهێنراو خزمەتی گەل و نیشتیمان بکەن .
• وەبەرهێنان لە بواری سەرمایەی مرۆیی و زانستی و بەستنەوەی زانکۆ بەبەرژەوەندیەکانی کۆمەڵگاوە .
• کردنی زانکۆ بە ناوەندێک بۆ گەشەی کلتوری کۆمەڵگا و بەرهەم هێنانی بەها و ڕەفتاری مەدەنیانە و پێشکەوتوخوازانە .
• بەشداری لە چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات لە ڕێگای ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و خستنەڕووی بەرەنجام و دەرەنجامی زانستی .
دهستهی بهرێوبهر
لق و شوێنهكانمان
لق و شوێنهكانمان
Lebanese French University
Kurdistan Region - Iraq
Southern Part of Erbil City
Universities Complex - 100 Meter Road
Near Mousl Roundabout
Phone | : 00964-750-703-0968 |